هەواڵ
بروسکەی ماتەم
بروسکەی ماتەم
بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا هەواڵی پڕ لە تاڵی کۆچی دوایی **کاکە ڕەوا**، کوڕە تاقانەکەی بەڕێز **کاک عومەر عەبدولکەریم کەسان**، نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیری گەورەی گەلی کوردستان، تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی عەشیرەتی ئاڵی بەگی جاف مان پێگەیشت و لەناخەوە نیگەرانی کردین.
لە خوای گەورە داوا دەکەین کاکە ڕەوا لە ژێر ڕەحمەتی بێسنووری خۆیدا بگرێت، لە گوناهەکانی خۆش بێت و بەهەشتی بەرینی بۆ نسیب بکات.
لە خوای مەزن داواکارین سەبوری ببەخشێت بە **کاک عومەر کەسان** و دایکی ئازیزی کاکە ڕەوا، خێزان و منداڵەکانی، هەموو کەس و کاری نزیک و تەواوی عەشیرەتی بەڕێز و ناودارەکەی ئاڵی بەگی جاف.
**انا للە وانا الیە راجعون**
—
**ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا**
