ڕاپۆرت

ئومێد بەرۆشکی لەڕێی ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد باس لە دەستگیرکردنەکەی دەکات

پێشلکاریەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەردەوام پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسان دەکات و تەواوی پێشێلکاریەکان تۆمار دەکات و پاشان دەیخاتە روو.

کاشما فاروق، ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، پێوەندی بە رۆژنامەنووس ”ئومێد بەرۆشکی”، کرد، کە ماوەی ٩ مانگ بوو کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرابوو.

لەپێوەندیەکەدا، ئومێد بەرۆشکی، بە ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، رایگەیاند دوای ٩ مانگ لەدەستگیرکردنم، رۆژی ٢٢ی١٠ی٢٠٢٥، ئازاد کرام، لەکاتێکدا من شایەنی ئەوە نەبووم ئەو ماوە زۆرە دەستگیربکرێم.

ئومێد بەرۆشکی، باسی لە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی کرد و وتی: من تەنها لەسەر پۆستێکی فەسبووک دەستگیرکرام، دوای ئەوەی لەپۆستێکدا باسم لە گیراوانی بادینان کرد و بەراپۆرتێک پێشێلکاریەکانم خستە روو، بەو هۆیەوە من رەوانەی چاکسای گەورانی هەولێر کرام و بەپێی یاسای حیزب ٩ مانگ دەستگیکرام و هیچ یاسایەکی رۆژنامەوانی بەرامبەرم بەکارنەهیندرا، لەکاتێکدا کەیسەکەی من پێوەندی بەکاری رۆژنامەنوسیەوە هەبوو.

ئومێد بەرۆشکی، لەماوەی رابردووش زیاتر لە ساڵێکیش دەستگیرکرابوو، هاوشێوە وەک هەموو کەیسەکانی تری بەهۆی کاری رۆژنامەنووسیەوە بوو.

ئومێد لە دهۆک ژیان دەکات و خەڵکی دهۆکە، ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.

 

Omid Baroshki talks about his arrest through the Kurdish Intellectuals Organization
Violations against journalists in the Kurdistan Region continue and the Kurdish Intellectuals Organization in the UK continues to support journalists and record all violations and then present them.

Kashma Farooq, a member of the media center of the Kurdish Intellectuals Organization in the UK, contacted journalist Omid Baroshki, who had been detained by the security forces for nine months.

Omid Baroshki told the Kurdish Intellectuals Organization in the UK that he was released on October 22, 2025 after nine months of detention, while he did not deserve to be detained for so long.

“I was arrested for a Facebook post after I mentioned the prisoners in Badinan and presented a report on the violations. I was sent to Erbil Correctional Facility and arrested for nine months according to the party law.

Omid Baroshki had been arrested for more than a year in the past, like all other cases, for his work as a journalist.

Omid lives in Duhok and is an active member of the Kurdistan Union of Journalists.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button