وتار و بابەت

ئاسانە خۆفرۆشتن

ئاسانە خۆفرۆشتن
ئەوەی قورسە مانەوەیە بە سەنگینی….

نوسینی: هێمن قەرەداغی

گەر بتەوێ لەم دارستانەدا بە كەرامەتەوە بژیت، ئەوا ئەبێ حافز گوتەنی خوێنی جگەری خۆت بخۆیت..
مەردانە بە بازاڕی ڕەشی كۆیلەكاندا بڕۆیت و نەھێڵی كەس بزانێ ھیلاكیت، برسیت یان شەكەتیت…
گەر بتەوێ لەم گورگستانەدا نەخورێیت و نەشبیتە گورگ، ئەوا ئەبێ چەشنی ئەسپێكی ڕەسەنی بیمار، لەگەڵ ھەر كەوتنێكدا ھەستیتەوە و ڕێ ببڕی…

تۆ لەوە تێبگە

ئاسانە بوون بە كۆیلە،
ئەوەی سەختە؛ مانەوەیە بە ئازادی

ئاسانە خۆ فرۆشتن،
ئەوەی قورسە؛ مانەوەیە بە سەنگینی

ئاسانە دۆڕان،
ئەوەی گرانە؛ شەڕكردنە تا كۆتایی…

گەر دەتەوێ لەم بیابانەدا نەتكەنە خۆڵ،
ئەوا ئەبێ دوو باڵت ھەبێ لە گەردی سەراب…

ھێمن قەرەداغی

Show More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button